لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 13:7-20

مەتا 13:7-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ ده‌رگای ته‌سک بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ ده‌رگایه‌كی به‌رین و ڕێگایه‌كی پانه‌ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌. چه‌ند ته‌سكه‌ ده‌رگا و ته‌نگه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌بات، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه‌. ئاگادار بن له‌ پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه‌ له‌ پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن! به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له‌ دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له‌ چقڵ؟ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات. دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات. هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر. كه‌واته‌ به‌ به‌رهه‌میان ده‌یانناسن.

هاوبەشی بکە
مەتا 7 بخوێنەوە