مەتا 26:6-33
مەتا 26:6-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بڕواننه باڵنده‌ی ئاسمان، نه ده‌ڕوێنن و نه دروێنه ده‌كه‌ن و نه له ئه‌مباردا كۆده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه له‌وان باشتر نین؟ كامتان ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ بۆچی خه‌می پۆشاكتانه؟ بڕواننه گوڵه‌كانی كێڵگه چۆن گه‌شه ده‌كه‌ن، نه ماندوو ده‌بن و نه ده‌ڕێسێن، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه ئاوا بپۆشێت كه ئه‌مڕۆ هه‌یه و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته ته‌نووره‌وه، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه؟ یان چی بپۆشین؟ چونكه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو یه‌كه‌مجار داوای پاشایه‌تی و بێتاوانیی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.
مەتا 26:6-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆ‌و دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟ کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟ «هەروەها بۆچی خەمی جلوبەرگتانە؟ سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت، بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئایا ئێوە زیاتر نین هەتا پۆشتەتان بکات! جا خەم مەخۆن بڵێن، ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینەوە؟“ یان ”چی لەبەر بکەین؟“ چونکە بێباوەڕان هەوڵ بۆ هەموو ئەم شتانە دەدەن، باوکی ئاسمانیشتان دەزانێت پێویستیتان بە هەموو ئەوانە هەیە. بەڵکو یەکەم جار داوای پاشایەتییەکەی خودا و ڕاستودروستییەکەی بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.