لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 5:5-15

مەتا 5:5-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه‌ ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه‌ تێر ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه‌ به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه‌ خودا ده‌بینن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه‌ به‌ ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له‌ پێناوی خوداناسی، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به‌ درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن. دڵخۆش و شادمان بن، چونكه‌ پاداشتتان گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاسمانان. چونكه‌ هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه‌ قاوداوه‌‌. ئێوه‌ن خوێی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به‌ چی سوێر ده‌كرێته‌وه‌؟ ئیتر به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ته‌نها فڕێبدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن. ئێوه‌ن ڕووناكیی جیهان، شارێک له‌سه‌ر شاخ دامه‌زرابێت ناشاردرێته‌وه‌. چراش هه‌ڵناكرێت تا بیخه‌نه‌ ژێر ته‌شته‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن تا ڕووناكی بداته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌دان.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە

مەتا 5:5-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی، چونکە تێر دەکرێن. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە، چونکە بەر بەزەیی دەکەون. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان، چونکە خودا دەبینن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان، چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن‏ و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە. «ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن. «ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروست‏کرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە