مەتا 43:5-48
مەتا 43:5-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بیستووتانە گوتراوە: ﴿نزیکەکەت خۆشبوێت،﴾ ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“ بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپ‌دا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت. ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟ ئەگەر سڵاوتان تەنها لە ناسیاوەکانتان کرد، چی زیاترتان کردووە؟ ئایا بتپەرستانیش ئەمە ناکەن؟ بۆیە ئێوە کامڵ و تەواو بن، هەروەک باوکی ئاسمانیتان کامڵ و تەواوە.
مەتا 43:5-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بیستووتانه وتراوه: {نزیكه‌كه‌ت خۆشبووێ، ڕقت له دوژمنت بێته‌وه} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن، تا ببنه ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه له ئاسماناندایه، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ پاداشتێكتان هه‌یه؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر سڵاوتان ته‌نها له‌برایانتان كرد، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟ بۆیه ئێوه ته‌واو بن، وه‌ک ئه‌و باوكه‌تان وا له‌ئاسماناندایه ته‌واوه”.