مەتا 13:4-16
مەتا 13:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی: ﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون، جەلیلی ناجولەکەکان، ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾
مەتا 13:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه، له سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم، تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {زه‌ویی زوه‌ولوون و زه‌ویی نه‌پتالیم، ڕێگای ده‌ریا، ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن، گلیلای نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی له تاریكی‌دا دانیشتووه، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات} .