لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 8:28-20

مەتا 8:28-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وانیش خێرا له‌ گۆڕه‌كه‌ ده‌رچوون، به‌ ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ڕایانكرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه‌ قوتابییه‌كانی. كه‌ ڕایانده‌كرد تا هه‌واڵ به‌ قوتابیه‌كانی بده‌ن، ئیشۆع تووشیان هات و فه‌رمووی: “سڵاو بۆ ئێوه‌!” ئه‌مانیش چوونه‌ پێشه‌وه‌، پێیان گرت و كڕنۆشیان بۆ برد. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن، بڕۆن به‌ برایانم بڵێن با بچنه‌ گلیلا، له‌وێ ده‌مبینن”. كه‌ ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێک له‌ پاسه‌وانه‌كان هاتنه‌ نێو شار و ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو بۆ كاهینانی باڵایان گێڕایه‌وه‌. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پیران كۆبوونه‌وه‌ و ڕاوێژیان كرد، زیوێكی زۆریان دایه‌ سه‌ربازه‌كان و وتیان: “بڵێن، كاتێ ئێمه‌ خه‌وتبووین، قوتابییه‌كانی له‌ شه‌ودا هاتن و دزییان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌لای فه‌رمانڕه‌وا بیسترا، ئه‌وا ڕازیی ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌”. ئه‌وانیش زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت و چۆن فـێركران، كردییان، جـا ئـه‌م قسـه‌یه‌ تاكـو ئـه‌مـڕۆش لـه‌نێـو جـوو بـڵاو بـووه‌تـه‌وه‌. یـازده‌ قـوتـابـییه‌كـه‌ش چـوونه‌ گـلیلا، بـۆ ئه‌و كێوه‌ی ئـیشـۆع فه‌رمانی پێدابوون. كـاتـێ بـیـنـیـیان كـڕنـۆشـیـان بـۆ بـرد، بـه‌ڵام هـه‌نـدێـكـیـان گـومـانـیـان كـرد. ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌. جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن، فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.

هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوە

مەتا 8:28-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی. ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.» کە دەڕۆیشتن، هەندێک لە پاسەوانەکان هاتنە ناو شار و ئەوەی ڕوویدابوو بۆ کاهینانی باڵایان گێڕایەوە. ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و گوتیان: «بڵێن، ”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“ ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.» ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە. ئیتر یازدە قوتابییەکە چوونە جەلیل، بۆ ئەو کێوەی عیسا فەرمانی پێدابوون. کاتێک ئەویان بینی کڕنۆشیان بۆ برد، بەڵام هەندێکیان گومانیان کرد. عیسا لێیان نزیک بووەوە و پێی فەرموون: «هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ. کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.»

هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوە