مەتا 1:28-4
مەتا 1:28-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای شه‌ممه له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه هاتن ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه، هات و به‌رده‌كه‌ی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. دیمه‌نی وه‌ک بروسكه بوو، جله‌كانی وه‌ک به‌فر سپی بوون. پاسه‌وانه‌كان له ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات.
هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوەمەتا 1:28-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات.
هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوە