مەتا 1:28-10
مەتا 1:28-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات. بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو. خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن: ”ئەو لەنێو مردووان‌دا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ ئەوەتا پێم گوتن.» دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی. ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.»
مەتا 1:28-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای شه‌ممه له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه هاتن ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه، هات و به‌رده‌كه‌ی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. دیمه‌نی وه‌ک بروسكه بوو، جله‌كانی وه‌ک به‌فر سپی بوون. پاسه‌وانه‌كان له ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات. فریشته‌كه به دوو ژنه‌كه‌ی وت: “ئێوه مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن ئیشۆعی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو. خێرا بڕۆن و به قوتابییه‌كانی بڵێن: ئه‌و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و پێش ئێوه ده‌چێته گلیلا، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وه‌تا من پێم وتن”. ئه‌وانیش خێرا له گۆڕه‌كه ده‌رچوون، به ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه ڕایان‌كرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه قوتابییه‌كانی. كه ڕایانده‌كرد تا هه‌واڵ به قوتابیه‌كانی بده‌ن، ئیشۆع تووشیان هات و فه‌رمووی: “سڵاو بۆ ئێوه!” ئه‌مانیش چوونه پێشه‌وه، پێیان گرت و كڕنۆشیان بۆ برد. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن، بڕۆن به برایانم بڵێن با بچنه گلیلا، له‌وێ ده‌مبینن”.