مەتا 62:27-64
مەتا 62:27-64 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ سبه‌ینێ كه دوای ئاماده‌كردنه، كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان له‌لای پیڵاتوس كۆبوونه‌وه، وتیان: “گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه، ئه‌و گومڕاكاره كاتێ زیندوو بوو وتی: من دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه. جا فه‌رمان بده تا ڕۆژی سێیه‌م گۆڕه‌كه‌ی پاس بكرێت، نه‌وه‌ک قوتابییه‌كانی بێن و بیدزن، ئه‌وسا به گه‌ل بڵێن: له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه. جا گومڕایی دوایی له‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت!”
مەتا 62:27-64 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە، گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی: ”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“ جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.»