مەتا 17:26-19
مەتا 17:26-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له یه‌كه‌می جه‌ژنی فه‌تیره‌دا، قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و پێیان وت: “ده‌ته‌وێ له‌كوێ خواردنی په‌سخه‌ت بۆ ئاماده‌بكه‌ین؟” فه‌رمووی: “بڕۆنه نێو شار، بۆ لای فڵانه كه‌س، پێی بڵێن: ڕابی ده‌فه‌رمووێ، كاتم نزیک بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم له‌لای تۆ په‌سخه ده‌كه‌م”. قوتابییه‌كانیش فه‌رمانی ئیشۆعیان جێبه‌جێ كرد و په‌سخه‌یان ئاماده كرد.
هاوبەشی بکە
مەتا 26 بخوێنەوەمەتا 17:26-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەکاریت بۆ بکەین تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟» فەرمووی: «بڕۆنە ناو شار، بۆ لای فڵانە کەس، پێی بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێ، کاتم نزیک بووەتەوە، لەگەڵ قوتابییەکانم لەلای تۆ نانی پەسخە دەخۆم.“» قوتابییەکانیش فەرمانی عیسایان جێبەجێ کرد و نانی پەسخەیان ئامادە کرد.
هاوبەشی بکە
مەتا 26 بخوێنەوە