مەتا 6:25-10
مەتا 6:25-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له نیوه شه‌ودا هاوار كرا: ئه‌وه‌تا زاوا هات، به‌ره‌وپیری ده‌رچن! هه‌موو ئه‌و پاكیزانه‌ش هه‌ستان و چراكانیان ئاماده كرد. گێله‌كان به داناكانیان وت: له زه‌یته‌كه‌ی خۆتان به‌شمان بده‌ن، چونكه چراكانمان ده‌كوژێته‌وه! جا داناكان وه‌ڵامیان دانه‌وه: له‌وانه‌یه به‌شی ئێمه و ئێوه نه‌كات. چاكتره بچنه لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بكڕن. كه ئه‌وان بۆ كڕین چوون، زاوا هات، ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵی چوونه ژووره‌وه و ده‌رگا داخرا.
مەتا 6:25-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لە نیوەشەودا هاوار کرا: ”ئەوەتا زاوا هات! بەرەوپیری بچن!“ «هەموو ئەو پاکیزانەش هەستان و چراکانیان ئامادە کرد. گێلەکان بە داناکانیان گوت: ”لە زەیتەکەی خۆتان بەشمان بدەن، چونکە چراکانمان دەکوژێتەوە!“ «بەڵام داناکان وەڵامیان دانەوە: ”لەوانەیە بەشی ئێمە و ئێوە نەکات. چاکترە بچنە لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بکڕن.“ «لەکاتێکدا گێلەکان ڕۆیشتن بۆ زەیت کڕین، زاوا گەیشت، ئەوانەی ئامادە بوون لەگەڵی چوونە ژوورەوە بۆ زەماوەندەکە و دەرگا داخرا.