مەتا 31:25-34
مەتا 31:25-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به شكۆی خۆی دێته‌وه و هه‌موو فریشته پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت. هه‌موو گه‌لان له‌به‌رده‌می كۆده‌بنه‌وه و ئه‌ویش له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه، وه‌ک شوان كاوڕ له بزن جیا ده‌كاته‌وه. جا كاوڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێت و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پ. ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه بۆتان ئاماده كراوه.
مەتا 31:25-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت. هەموو نەتەوەکان لەبەردەمی کۆدەبنەوە و ئەویش لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وەک چۆن شوان مەڕ لە بزن جیا دەکاتەوە. جا مەڕەکان لەلای ڕاستی خۆی ڕادەگرێت، بەڵام بزنەکان لەلای چەپ. «ئینجا پاشا بەوانەی لای ڕاستیەوەن دەفەرموێ: ”وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە،