مەتا 14:25-18
مەتا 14:25-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه هه‌ر وه‌ک پیاوێک گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كات و موڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان ده‌كات. پێنج تالنتی دا یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه دوو تالنت و سێیه‌میش یه‌ک تالنت. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای خۆی، یه‌كسه‌ریش چووه گه‌شت. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد. به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند و زیوی گه‌وره‌كه‌ی شارده‌وه.
مەتا 14:25-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەها شانشینی ئاسمان وەک پیاوێکە کە پێش گەشتکردنی، کۆیلەکانی بانگ کرد و ماڵ و سامانەکەی خۆی دایە دەستیان. پێنج کیسە زێڕی دایە یەکێکیان و ئەوی دیکە دوو کیسە و سێیەمیش یەک کیسە، هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی. ئینجا چووە گەشت. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و ئیشی پێوە کرد، پێنجی دیکەشی قازانج کرد. بە هەمان شێوە ئەوەی دوو کیسە زێڕەکەش، دووی دیکەی قازانج کرد. بەڵام ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند و زێڕی گەورەکەی تێدا شاردەوە.