لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:25-16

مەتا 1:25-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌دا پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌ پاكیزه‌ ده‌بێ، چرایان برتبێ و به‌ره‌و پیری زاوا ده‌رچن. پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش گێل. گێله‌كان چراكانیان برد و زه‌یتیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌برد. به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان زه‌یتیان له‌نێو گۆزه‌دا برد. كاتێ زاوا دواكه‌وت، هه‌موو خه‌ویان هات و نووستن. له‌ نیوه‌ شه‌ودا هاوار كرا: ئه‌وه‌تا زاوا هات، به‌ره‌وپیری ده‌رچن! هه‌موو ئه‌و پاكیزانه‌ش هه‌ستان و چراكانیان ئاماده‌ كرد. گێله‌كان به‌ داناكانیان وت: له‌ زه‌یته‌كه‌ی خۆتان به‌شمان بده‌ن، چونكه‌ چراكانمان ده‌كوژێته‌وه‌! جا داناكان وه‌ڵامیان دانه‌وه‌: له‌وانه‌یه‌ به‌شی ئێمه‌ و ئێوه‌ نه‌كات. چاكتره‌ بچنه‌ لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بكڕن. كه‌ ئه‌وان بۆ كڕین چوون، زاوا هات، ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌رگا داخرا. پاشان پاكیزه‌كانی دیكه‌ش هاتن و وتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م! ده‌رگامان بۆ بكه‌وه‌! وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، من ناتانناسم. كه‌واته‌ بێداربن، چونكه‌ نه‌ ڕۆژ و نه‌ كاتی هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن. وه‌ هه‌ر وه‌ک پیاوێک گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كات و موڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان ده‌كات. پێنج تالنتی دا یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه‌ دوو تالنت و سێیه‌میش یه‌ک تالنت. هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی توانای خۆی، یه‌كسه‌ریش چووه‌ گه‌شت. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد.

هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوە

مەتا 1:25-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«لەو کاتەدا شانشینی ئاسمان وەکو دە پاکیزە دەبێ، کە چرایان هەڵگرتبێت و بەرەوپیری زاوا بچن. پێنج لەوان گێل بوون، پێنجیش دانا. گێلەکان چراکانیان برد و زەیتیان لەگەڵ خۆیان نەبرد. بەڵام داناکان لەگەڵ چراکانیان زەیتیان لەناو گۆزەدا برد. کاتێک زاوا دواکەوت، هەموو خەو بردنییەوە و نوستن. «لە نیوەشەودا هاوار کرا: ”ئەوەتا زاوا هات! بەرەوپیری بچن!“ «هەموو ئەو پاکیزانەش هەستان و چراکانیان ئامادە کرد. گێلەکان بە داناکانیان گوت: ”لە زەیتەکەی خۆتان بەشمان بدەن، چونکە چراکانمان دەکوژێتەوە!“ «بەڵام داناکان وەڵامیان دانەوە: ”لەوانەیە بەشی ئێمە و ئێوە نەکات. چاکترە بچنە لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بکڕن.“ «لەکاتێکدا گێلەکان ڕۆیشتن بۆ زەیت کڕین، زاوا گەیشت، ئەوانەی ئامادە بوون لەگەڵی چوونە ژوورەوە بۆ زەماوەندەکە و دەرگا داخرا. «پاشان پاکیزەکانی دیکەش هاتن و گوتیان: ”گەورەم، گەورەم! دەرگامان لێ بکەرەوە!“ «وەڵامی دایەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، من ناتانناسم.“ «کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن. «هەروەها شانشینی ئاسمان وەک پیاوێکە کە پێش گەشتکردنی، کۆیلەکانی بانگ کرد و ماڵ و سامانەکەی خۆی دایە دەستیان. پێنج کیسە زێڕی دایە یەکێکیان و ئەوی دیکە دوو کیسە و سێیەمیش یەک کیسە، هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی. ئینجا چووە گەشت. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و ئیشی پێوە کرد، پێنجی دیکەشی قازانج کرد.

هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوە