مەتا 36:24-44
مەتا 36:24-44 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکانی ئاسمان و نە کوڕەکە، تەنها باوک نەبێت. ڕۆژانی نوح چۆن بوو، کاتی هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت. وەک چۆن لە ڕۆژانی پێش لافاوەکە دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، هەتا ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، کەس نەیدەزانی چی ڕوودەدات، هەتا لافاوەکە هات و هەمووی برد. هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت. لەو کاتەدا دوو پیاو لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. «لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن لە چ ڕۆژێکدا مەسیحی خاوەن شکۆتان دێتەوە. بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتێکدا دز دێتە سەری، ئێشک دەگرێت و نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. کەواتە ئێوەش ئامادە بن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.
مەتا 36:24-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، ته‌نانه‌ت فریشته‌كانی ئاسمانانیش، ته‌نها باوكم نه‌بێ. ڕۆژانی نووخ چۆن بوو، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوا ده‌بێت. چونكه وه‌ک له ڕۆژانی پێش لافاوه‌كه ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه نێو كه‌شتییه‌كه، نه‌یانزانی تاكو لافاوه‌كه هات و هه‌مووی برد. هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوا ده‌بێت. له‌و كاته‌دا دوو كه‌س له كێڵگه ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ. كه‌واته بێ‌دار بن، چونكه نازانن له چ كاتێكدا په‌روه‌ردگارتان دێته‌وه. ئه‌مه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له چ به‌تڵێكدا دز دێته سه‌ری، بێ‌دار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت. بۆیه ئێوه‌ش ئاماده بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له كاتێكدا دێته‌وه كه بیری لێ ناكه‌نه‌وه.