مەتا 1:24-22
مەتا 1:24-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع له په‌رستگا ده‌رچوو و ڕۆیشت، قوتابییه‌كانی هاتنه لای تاكو ته‌لاره‌كانی په‌رستگای پیشان بده‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینن؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: لێره به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت!”. كاتێ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون دانیشتبوو، قوتابییه‌كان به‌ته‌نها هاتنه لای و وتیان: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ نیشانه‌ی هاتنه‌وه‌ت و به‌سه‌رچوونی ڕۆژگار چییه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئاگاداربن! كه‌س گومڕاتان نه‌كات. چونكه زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من مه‌سیحم! زۆر كه‌سیش گومڕا ده‌كه‌ن. جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن، وریابن، مه‌تۆقن. چونكه ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه ڕووبده‌ن، به‌ڵام هێشتا پایان نییه. چونكه نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی، برسیێتی و بوومه‌له‌رزه‌ش له شوێنی جیاجیا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تای ژانه‌كانن. ئینجا بۆ چه‌وسانه‌وه ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن و ده‌تانكوژن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه. ئه‌و كاته زۆركه‌س ساتمه‌ده‌كه‌ن و یه‌كتری ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه. زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆركه‌س گومڕا ده‌كه‌ن. له‌به‌ر زۆربوونی تاوان، خۆشویستنی زۆركه‌س سارد ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا پایان دانبه‌خۆیدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه دێت. بۆیه كاتێ ده‌بینن گڵاویی وێرانی له شوێنی پارسادا ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیئیل باسی كردووه ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان بۆ چیاكان هه‌ڵبێن، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له ماڵه‌وه ببات. ئه‌وه‌ش له كێڵگه‌دایه با نه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه بۆئه‌وه‌ی جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن با هه‌ڵاتنتان له زستان یان له شه‌ممه‌دا نه‌بێت. چونكه له‌وكاتدا ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ڕووده‌دات، كه له سه‌ره‌تای جیهانه‌وه تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژانه كورت نه‌كرابوونایه‌وه، كه‌س ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان، ئه‌و ڕۆژانه كورت ده‌كرێنه‌وه.
مەتا 1:24-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە پەرستگا هاتە دەرەوە، هێشتا لە ڕێگا بوو کاتێک قوتابییەکانی لێی هاتنە پێشەوە تاکو سەرنجی بۆ تەلارەکانی پەرستگا ڕابکێشن. عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات، چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن ”من مەسیحەکەم،“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن، چونکە دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن. «ئینجا بۆ چەوسانەوە بە گرتنتان دەدەن و دەتانکوژن، هەموو نەتەوەکان لەبەر ناوی من ڕقیان لێتان دەبێتەوە. ئەو کاتە زۆر کەس واز لە باوەڕەکەیان دەهێنن و یەکتری بە گرتن دەدەن و ڕقیان لە یەکتری دەبێتەوە. زۆر پێغەمبەری درۆزن دەردەکەون، زۆر کەس چەواشە دەکەن. لەبەر زۆربوونی خراپە، خۆشەویستی زۆر کەس سارد دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. ئەم مزگێنی پاشایەتییەش لە هەموو جیهاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک شایەتییەک بۆ هەموو نەتەوەکان، ئینجا کۆتاییەکە دێت. «لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن ﴿قێزەونی وێرانکەر﴾ لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن، ئەوەی لە سەربانە با نەیەتە خوارەوە تاکو شتەکانی لە ماڵەوە ببات. هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات. لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر! نوێژ بکەن با هەڵاتنتان لە زستان یان لە شەممەدا نەبێت، چونکە لەو کاتەدا تەنگانەیەکی وا گەورە ڕوودەدات کە لە سەرەتای جیهانەوە هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت. «ئەگەر ئەو ڕۆژانە کەم نەکرابوونایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەوانەی هەڵبژێردراون، ئەو ڕۆژانە کەم دەکرێنەوە.