لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 4:23-12

مەتا 4:23-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

باری قورس كه‌ هه‌ڵناگیرێت، ده‌یپێچنه‌وه‌ و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێت به‌ په‌نجه‌ش بیجووڵێنن. هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان. حه‌زده‌كه‌ن له‌ میوانداری له‌لای سه‌ره‌وه‌ و له‌ كه‌نیشته‌كانیش ڕیزی پێشه‌وه‌ دابنیشن، له‌ بازاڕیشدا سڵاویان لێ بكرێت و خه‌ڵک به‌ ڕابی بانگیان بكه‌ن! به‌ڵام با ئێوه‌ به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ ته‌نها یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحه‌ و ئێوه‌ش هه‌موو بران. كه‌سیش له‌سه‌ر زه‌وی به‌ باوک بانگ مه‌كه‌ن، چونكه‌ یه‌ک باوكتان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئاسماناندایه‌. به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌. با گه‌وره‌ترینتان ڕاژه‌وانتان بێت. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكات نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكات به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 23 بخوێنەوە