لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:23-12

مەتا 1:23-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا ئیشۆع به‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ و قوتابییه‌كانی خۆی فه‌رموو: ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ختی مووشێ دانیشتن. بۆیه‌ هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێن بیكه‌ن و ڕایبگرن، به‌ڵام به‌ كرداری ئه‌وان مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن و نایكه‌ن. باری قورس كه‌ هه‌ڵناگیرێت، ده‌یپێچنه‌وه‌ و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێت به‌ په‌نجه‌ش بیجووڵێنن. هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان. حه‌زده‌كه‌ن له‌ میوانداری له‌لای سه‌ره‌وه‌ و له‌ كه‌نیشته‌كانیش ڕیزی پێشه‌وه‌ دابنیشن، له‌ بازاڕیشدا سڵاویان لێ بكرێت و خه‌ڵک به‌ ڕابی بانگیان بكه‌ن! به‌ڵام با ئێوه‌ به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ ته‌نها یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحه‌ و ئێوه‌ش هه‌موو بران. كه‌سیش له‌سه‌ر زه‌وی به‌ باوک بانگ مه‌كه‌ن، چونكه‌ یه‌ک باوكتان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئاسماناندایه‌. به‌ ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه‌ یه‌ک ڕابیتان هه‌یه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌. با گه‌وره‌ترینتان ڕاژه‌وانتان بێت. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكات نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكات به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 23 بخوێنەوە

مەتا 1:23-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پاشان عیسا بە خەڵکەکە و قوتابییەکانی خۆی فەرموو: «مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لەسەر کورسی موسا دانیشتن. لەبەر ئەوە ڕێک هەموو ئەوانە جێبەجێ بکەن کە پێتان دەڵێن، بەڵام بە کرداری ئەوان مەکەن، چونکە ئەوان باسی شتێک دەکەن، بەڵام خۆیان کاری پێ ناکەن. باری قورس و گران دەپێچنەوە و دەیخەنە سەر شانی خەڵکی، بەڵام خۆیان نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان بدەن. «هەموو کردارەکانیان بۆ ئەوەیە خەڵکی بیانبینن، بە پانکردنی نوشتەکانیان و گەورەکردنی گوڵینگەکانیان. حەز دەکەن لە میوانیدا لەلای سەرەوە و لە کەنیشتەکانیش لە ڕیزی پێشەوە دابنیشن، لە بازاڕیشدا سڵاویان لێ بکرێت و خەڵک بە ”ڕابی“ بانگیان بکەن. «بەڵام با ئێوە بە ”ڕابی“ بانگ نەکرێن، چونکە تەنها یەک مامۆستاتان هەیە و ئێوەش هەموو بران. کەسیش لەسەر زەوی بە ”باوک“ بانگ مەکەن، چونکە یەک باوکتان هەیە، ئەوەی لە ئاسمانە. با بە ”مامۆستا“ بانگ نەکرێن، چونکە یەک مامۆستاتان هەیە، ئەویش مەسیحە. ئەوەی لەنێوتان پایەبەرزترە، دەبێتە خزمەتکارتان. ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 23 بخوێنەوە