مەتا 32:22-40
مەتا 32:22-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
{منم خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقوو؟} خودا خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه”. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه گوێیان لێی‌بوو، له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێ‌كرد تاكو تاقیی بكاته‌وه وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن”.
مەتا 32:22-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.» کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون. کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» عیسا پێی فەرموو: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. دووەمیشیان وەک ئەو وایە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.»