مەتا 1:22-46
مەتا 1:22-46 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: «پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا. کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن. «دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی: ”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“ «بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی. ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن. جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند. «ئینجا بە کۆیلەکانی گوت: ”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون، کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“ ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان. «کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو. پێی دەڵێت: ”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ ئەو بێدەنگ بوو. «ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت: ”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“ «چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.» ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن. قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و سڵ لە کەس ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت. کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟» عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا. پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.» کە گوێیان لێ‌بوو سەرسام بوون، ئینجا بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، مو‌سا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت، بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟» عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا. لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.» کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون. کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» عیسا پێی فەرموو: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. دووەمیشیان وەک ئەو وایە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.» کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین: «دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.» ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ، ”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾ بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن.
مەتا 1:22-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع دیسان به په‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی ئاسمانان له پاشایه‌ک ده‌چێت كه زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا. كۆیله‌كانی نارد تاكو بانگكراوان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانویست بێن. دیسان كۆیله‌ی دیكه‌ی نارد و وتی: به بانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا شێوم ئاماده كردووه، گا و دابه‌ستییه‌كانیشم سه‌ربڕیوه و هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. وه‌رنه زه‌ماوه‌نده‌كه! به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا و ڕۆیشتن، یه‌كێک بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه بۆ بازرگانییه‌كه‌ی. ئه‌وانی دیكه كۆیله‌كانیان گرت و جنێویان پێ دان و كوشتیانن. كاتێ پاشا ئه‌وه‌ی بیست تووڕه بوو، سه‌ربازه‌كانی نارد و ئه‌و بكوژانه‌ی له‌ناوبرد و شاره‌كه‌ی سووتاندن. ئینجا به كۆیله‌كانی وت: زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه، به‌ڵام بانگكراوه‌كان شایسته نه‌بوون، كه‌واته بڕۆنه سه‌ر ڕێگاكان و ئه‌وه‌ی بینیتان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگی بكه‌ن. ئه‌و كۆیلانه‌ش ده‌رچوونه سه‌ر ڕێگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چاک و ناچاک بینییان كۆیان كردنه‌وه، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه پڕ بوو له میوان. كاتێ پاشا هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان ببینێت، له‌وێ یه‌كێكی بینی جلی زه‌ماوه‌ندی نه‌پۆشابوو. پێی وت: كاكه، چۆن بێ جلی زه‌ماوه‌ند هاتیته ژووره‌وه؟ ئه‌و بێده‌نگ بوو. ئینجا پاشا به ڕاژه‌وانانی وت: ده‌ست و قاچی ببه‌ستنه‌وه و بیبه‌ن، فڕێیبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێ ده‌بێت. چونكه بانگكراو زۆرن، به‌ڵام بژارده كه‌من”. ئینجا په‌ڕیشییه‌كان ڕۆیشتن و ڕاوێژیانكرد تاكو به وشه‌یه‌ک تووشی بكه‌ن. قوتابییه‌كانی خۆیان و هیڕوودسییه‌كانیان نارده لای و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای خودا به ڕه‌وا فێرده‌كه‌یت و گوێ به كه‌س ناده‌یت، چونكه ته‌ماشای ڕواڵه‌تی خه‌ڵک ناكه‌یت. كه‌واته پێمان بفه‌رموو ڕات چییه: دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” ئیشۆع به نیازی خراپیانی زانی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ پاره‌ی سه‌رانه‌م پیشان بده‌ن”. ئه‌وانیش دینارێكیان بۆ هێنا. پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”. كه گوێیان لێ‌بوو سه‌رسام بوون و به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن. له هه‌مان ڕۆژدا زادوقییه‌كان هاتنه لای، كه ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه، پرسیان لێ‌كرد: وتیان: “ڕابی، مووشێ فه‌رمووی، ئه‌گه‌ر پیاوێكی وجاخكوێر مرد، ئه‌وا براكه‌ی براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه. جا له‌لای ئێمه حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێهێشت، به هه‌مان شێوه دووه‌م و سێیه‌م تاكو حه‌وته‌م. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌بێته ژنی كام له‌و حه‌وته؟ چونكه هی هه‌موویان بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئێوه گومڕا ده‌بن كه نه له په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا. چونكه له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسماندا وه‌ک فریشته‌ی خودا ده‌بن. ده‌رباره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش، ئایا ئه‌وه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه كه له خوداوه به ئێوه وتراوه و ده‌فه‌رمووێ: {منم خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقوو؟} خودا خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه”. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه گوێیان لێی‌بوو، له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێ‌كرد تاكو تاقیی بكاته‌وه وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن”. كاتێ په‌ڕیشییه‌كان كۆببوونه‌وه، ئیشۆع لێی پرسین: فه‌رمووی: “ده‌رباره‌ی مه‌سیح چی ده‌ڵێن، ڕۆڵه‌ی كێیه؟” پێیان وت: “ڕۆڵه‌ی داویده”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته، چۆن داوید له ڕووح‌دا پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار؟ كه ده‌ڵێ: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه؟” جا كه‌سیان نه‌یتوانی به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی بداته‌وه، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه هه‌رگیز كه‌س نه‌یوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت.