مەتا 1:22-10
مەتا 1:22-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع دیسان به په‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی ئاسمانان له پاشایه‌ک ده‌چێت كه زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا. كۆیله‌كانی نارد تاكو بانگكراوان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانویست بێن. دیسان كۆیله‌ی دیكه‌ی نارد و وتی: به بانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا شێوم ئاماده كردووه، گا و دابه‌ستییه‌كانیشم سه‌ربڕیوه و هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. وه‌رنه زه‌ماوه‌نده‌كه! به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا و ڕۆیشتن، یه‌كێک بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه بۆ بازرگانییه‌كه‌ی. ئه‌وانی دیكه كۆیله‌كانیان گرت و جنێویان پێ دان و كوشتیانن. كاتێ پاشا ئه‌وه‌ی بیست تووڕه بوو، سه‌ربازه‌كانی نارد و ئه‌و بكوژانه‌ی له‌ناوبرد و شاره‌كه‌ی سووتاندن. ئینجا به كۆیله‌كانی وت: زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه، به‌ڵام بانگكراوه‌كان شایسته نه‌بوون، كه‌واته بڕۆنه سه‌ر ڕێگاكان و ئه‌وه‌ی بینیتان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگی بكه‌ن. ئه‌و كۆیلانه‌ش ده‌رچوونه سه‌ر ڕێگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چاک و ناچاک بینییان كۆیان كردنه‌وه، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه پڕ بوو له میوان.
مەتا 1:22-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: «پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا. کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن. «دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی: ”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“ «بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی. ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن. جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند. «ئینجا بە کۆیلەکانی گوت: ”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون، کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“ ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان.