مەتا 6:21-9
مەتا 6:21-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوو قوتابییه‌كه ڕۆیشتن، وه‌ک ئیشۆع فه‌رمانی پێدابوون، كردیان. ماكه‌ر و جاشه‌كه‌یان هێنا، جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر پشتیان ڕاخست و ئیشۆع سواربوو. كۆمه‌ڵانێكی زۆرتر جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست. خه‌ڵكی دیكه لقیان له دار بڕییه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانخست. ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی وا له پێشی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ش كه دوای كه‌وتبوون، هاواریان ده‌كرد: “هۆشانا بۆ ڕۆڵه‌ی داوید! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! هۆشانا له به‌رزایی!”
مەتا 6:21-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» «﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «هۆسانا بۆ خودا!»