مەتا 1:20-7
مەتا 1:20-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌وره‌ی ماڵێک ده‌چێت، به‌یانی زوو ده‌رده‌چێت تاكو كرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت. له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ڕۆژی به دینارێک ڕێككه‌وت، ئینجا ناردنی بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی. نزیكی كاژێری نۆ ده‌رچوو، له بازاڕدا هه‌ندێكی دیكه‌ی بینی بێكار ڕاوه‌ستابوون، پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه، چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن. ئینجا كاژێری دوازده و كاژێری سێ ده‌رچوو و هه‌مان شتی كرده‌وه. نزیكی كاژێری پێنجیش ده‌رچوو، كرێكاری بێكاری دیكه‌ی بینی ڕاوه‌ستاون، پێی وتن: بۆچی به درێژایی ڕۆژ لێره بێكار ڕاوه‌ستاون؟ پێیان وت: چونكه كه‌س به كرێی نه‌گرتووین. پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ.
مەتا 1:20-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«شانشینی ئاسمان لە خاوەن ڕەزێک دەچێت، بەیانی زوو دێتە دەرەوە تاکو بچێت کرێکار بۆ ڕەزەکەی بگرێت. لەگەڵ کرێکارەکان ڕۆژی بە دینارێک ڕێککەوت، ئینجا ئەوانی بۆ ڕەزەکەی نارد. «نزیکی کاتژمێر نۆ دووبارە چووە دەرەوە، لە مەیداندا هەندێکی دیکەی بینی بێکار ڕاوەستابوون، پێی گوتن: ”ئێوەش بڕۆن لە ڕەزەکەمدا کار بکەن، چەندتان بکەوێ دەتاندەمێ.“ ئەوانیش ڕۆیشتن. «ئینجا کاتژمێر دوازدە و کاتژمێری سێ ڕۆیشتەوە و هەمان شتی کردەوە. نزیکی کاتژمێر پێنجی ئێوارە دیسان ڕۆیشت، کرێکاری دیکەی بینی ڕاوەستاون، لێی پرسین: ”بۆچی بە درێژایی ڕۆژ لێرە بێکار ڕاوەستاون؟“ «وەڵامیان دایەوە: ”چونکە کەس بە کرێی نەگرتووین.“ ئەویش پێی گوتن: ”ئێوەش بڕۆن لە ڕەزەکەمدا کار بکەن!“