مەتا 1:19-30
مەتا 1:19-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع له‌م قسانه بووه‌وه، گلیلای به‌جێهێشت و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود، له پشت ڕووباری یوردنه‌ن. كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت، ئه‌ویش له‌وێ چاكیكردنه‌وه. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، وتیان: “ئایا دروسته مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ی {له سه‌ره‌تاوه ئافراندووه به نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه ته‌ڵاقنامه بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له سه‌ره‌تاوه وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. قوتابییه‌كانی پێیان وت: ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژن وابێت، باشتره ژن نه‌هێنێت!” پێی فه‌رموون: “هه‌مووان ناتوانن ئه‌م قسه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه پێیان دراوه. چونكه خه‌ساو هه‌ن زگماكن، خه‌ساویش هه‌ن مرۆڤ خه‌ساندویانن، خه‌ساویش هه‌ن له پێناوی پاشایه‌تیی ئاسمان خۆیان خه‌ساندوه. كێ ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات، با په‌سه‌ندی بكات”. ئینجا منداڵیان بۆی هێنا تاكو ده‌ستیان له‌سه‌ر دابنێت و نوێژ بكات، كه‌چی قوتابییه‌كان لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه لام، ڕێیان لێ مه‌گرن، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه”. جا ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و له‌وێ ڕۆیشت. ئینجا یه‌كێک هاته لای و وتی: “ڕابیی چاک، چ چاكه‌یه‌ک بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانیم هه‌بێت؟” پێی فه‌رموو: “بۆچی به چاک ناوم ده‌به‌یت؟ ته‌نها یه‌كێک چاكه، ئه‌ویش خودایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیته نێو ژیانه‌وه، ڕاسپارده‌كان بپارێزه”. پێی وت: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “مه‌كوژه، داوێنپیسی مه‌كه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، ڕێزی باوک و دایكت بگره و نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. گه‌نجه‌كه‌ش پێی وت: “له منداڵیمه‌وه ئه‌مانه‌م هه‌مووی پاراستووه، ئیتر چیم كه‌مه؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واو بیت، بڕۆ سامانه‌كانت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، ئیتر گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت و وه‌ره دوام بكه‌وه”. كاتێ گه‌نجه‌كه ئه‌م وشه‌یه‌ی بیست، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. جا ئیشۆع به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌ختی ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: ئاسانتره گوریسێک له كونی ده‌رزیه‌كه‌وه بچێته ژووره‌وه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا!”. قوتابییه‌كان كه ئه‌مه‌یان بیست زۆر سه‌رسام بوون، وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆع سه‌یری كردن و پێی فه‌رموون: “ئه‌مه لای مرۆڤ مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”. ئینجا په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه وازمان له هه‌موو شتێک هێناوه و دوات كه‌وتووین، ئێمه چیمان بۆ ده‌بێت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه كه دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده ته‌خت داده‌نیشن و دوازده هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه، سه‌د ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێته‌وه و ژیانی جاویدانییش به میرات وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام زۆر له یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه دواهه‌مین، دواهه‌مینه‌كانیش یه‌كه‌مین.
مەتا 1:19-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا لەم قسانە بووەوە، جەلیلی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا، لەبەری ئەوبەری ڕووباری ئوردون. خەڵکێکی زۆر دوای کەوت، ئەویش لەوێ چاکیکردنەوە. هەندێک فەریسی هاتنە لای بۆ ئەوەی تاقیی بکەنەوە و گوتیان: «ئایا دروستە مێرد لەبەر هەر هۆیەک بێت ژنەکەی تەڵاق بدات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتاوە بەدیهێناوە ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان﴾؟ هەروەها فەرمووی: ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» لێیان پرسی: «ئەی بۆچی مو‌سا فەرمانی داوە پیاو تەڵاقنامە بە ژنەکەی بدات و لێی جودا ببێتەوە؟» پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان مو‌سا ڕێی پێدان ژنەکانتان تەڵاق بدەن، ئەگینا لە سەرەتاوە وا نەبوو. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.» قوتابییەکانی پێیان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو لەگەڵ ژن وابێت، باشترە ژن نەهێنێت!» عیسا پێی فەرموون: «هەموو خەڵکی ناتوانن ئەم قسەیە پەسەند بکەن، تەنها ئەوانەی پێیان دراوە. خەساو هەن زگماکن، خەساویش هەن مرۆڤ خەساندویانن، خەڵکیش هەیە بڕیاریان داوە لە پێناوی شانشینی ئاسمان وەک خەساو بژین. کێ دەتوانێت پەسەندی بکات، با پەسەندی بکات.» ئینجا خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت و لە پێناویان‌دا نوێژ بکات، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن. بەڵام عیسا فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی ئاسمان هی وەک ئەمانەیە.» دەستی لەسەر دانان و لەوێ ڕۆیشت. ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «بۆچی لەبارەی چاکەوە پرسیارم لێ دەکەیت؟ تەنها یەکێک چاکە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت بچیتە ناو ژیانەوە، ڕاسپاردەکان بەجێبگەیەنە.» پێی گوت: «کامیان؟» عیساش فەرمووی: «﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە،﴾ هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾» گەنجەکەش پێی گوت: «هەموو ئەمانەم بەجێگەیاندووە، ئیتر لە چیم کەمە؟» عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر دەتەوێت کامڵ و تەواو بیت، بڕۆ هەرچیت هەیە بیفرۆشە و بیدە هەژاران، ئیتر گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت و وەرە دوام بکەوە.» بەڵام گەنجەکە کە ئەم قسەیەی بیست، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیساش بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: بە زەحمەت دەوڵەمەند دەچێتە ناو شانشینی ئاسمانەوە. دیسان پێتان دەڵێم: ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» قوتابییەکان کە گوێیان لەمە بوو زۆر سەرسام بوون و گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «ئەمە بۆ مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.» ئینجا پەترۆس وەڵامی دایەوە و پێی گوت: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین، ئێمە چیمان بۆ دەبێت؟» عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە نوێبوونەوەدا، کاتێک کوڕی مرۆڤ لەسەر تەختی شکۆمەندی خۆی دادەنیشێت، ئێوەش کە دوام کەوتوون لەسەر دوازدە تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.»