لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 28:18-35

مەتا 28:18-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ كۆیله‌كه ‌له‌وێ ده‌رچوو، كۆیله‌یه‌كی هاوكاری خۆی بینی كه‌ سه‌د دینار قه‌رزاری بوو، ملی گرت و وتی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌ بمده‌ره‌وه‌! كۆیله‌كه‌ی هاوكاری له‌به‌رپێی كه‌وت، داوای لێكرد و وتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌. به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، چوو فڕێیدایه‌ زیندانه‌وه‌، تاكو قه‌رزه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌. كاتێ كۆیله‌كانی هاوكاریان ڕووداوه‌كه‌یان بینی، زۆر خه‌مناک بوون، هاتن و هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو بۆ گه‌وره‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌. ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی بانگیكرد و پێی وت: كۆیله‌ی به‌دكار، له‌ هه‌موو ئه‌و قه‌رزه‌ خۆشبووم، چونكه‌ لێم پاڕایته‌وه‌. ئایا نه‌ده‌بوو تۆش به‌زه‌ییت به‌ كۆیله‌ی هاوكاره‌كه‌تدا بێته‌وه‌، وه‌ک به‌زه‌ییم پێتدا هاته‌وه‌؟ جا گه‌وره‌كه‌ی تووڕه‌ بوو و ڕاده‌ستی جه‌لاده‌كانی كرد، تاكو هه‌ر شتێكی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ بیداته‌وه‌. باوكی ئاسمانیشم واتان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان له‌ دڵه‌وه‌ له‌ براكه‌ی خۆشنه‌بێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 18 بخوێنەوە

مەتا 28:18-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«ئەم خزمەتکارە ڕۆیشت، خزمەتکارێکی هاوکاری خۆی بینی کە سەد دینار قەرزاری بوو، ملی گرت و گوتی: ”ئەوەی بەسەرتەوەیە بمدەرەوە!“ «خزمەتکارە هاوکارەکەی لەبەرپێی چۆکی دادا و لێی پاڕایەوە: ”لەسەرم ڕابوەستە، دەتدەمەوە.“ «بەڵام ڕازی نەبوو، چوو فڕێیدایە زیندانەوە، هەتا قەرزەکەی بداتەوە. کاتێک خزمەتکارە هاوکارەکانیان ڕووداوەکەیان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هەموو ئەوەی ڕوویدابوو بۆ گەورەکەیان گێڕایەوە. «ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت: ”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە. «باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»

هاوبەشی بکە
مەتا 18 بخوێنەوە