مەتا 12:18-15
مەتا 12:18-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕاتان چییه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێک سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ونبێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شتوده‌ر به‌جێ ناهێڵێت تاكو بچێت به‌دوای ونبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێت؟ ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر دۆزییه‌وه، له نه‌وه‌د و نۆكه‌ی دیكه كه بزر نه‌ببوون زیاتر پێی دڵخۆش ده‌بێت! به هه‌مان شێوه باوكتان له ئاسمانان نایه‌وێت یه‌كێک له‌م بچووكانه له‌ناوبچێت. ئه‌گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بڕۆ به ته‌نها له‌نێوان خۆت و خۆی گله‌یی لێ بكه. ئه‌گه‌ر گوێی لێ گرتی، ئه‌وا براكه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنیته‌وه.
مەتا 12:18-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت. «ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێ‌گرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە.