مەتا 5:16-20
مەتا 5:16-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک قوتابییەکان گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بینییان لەبیریان چووە لەگەڵ خۆیان نان ببەن. عیسا پێی فەرموون: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن.» لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کرد و گوتیان: «ئەوە بۆیە وا دەڵێت، چونکە نانمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە.» عیسا زانی و پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نییە؟ ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟ نایەتە بیرتان پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ یان حەوت نانەکەی چوار هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ چۆن تێناگەن من باسی نانم بۆ نەکردن؟ ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن!» ئینجا تێگەیشتن کە ئەو لە هەویرترشی نان ئاگاداریان ناکاتەوە، بەڵکو لە فێرکردنی فەریسی و سەدوقییەکان. کە عیسا گەیشتە ناوچەی قەیسەرییەی فیلیپۆس، لە قوتابییەکانی پرسی: «ئایا خەڵک دەڵێن کوڕی مرۆڤ کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێشە، هەندێکی دیکە دەڵێن ئەلیاسە، هەندێکیش یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.» پێی فەرموون: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟» شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای زیندووی.» عیساش وەڵامی دایەوە: «شیمۆنی کوڕی یۆنا، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، چونکە گۆشت و خوێن ئەمەیان بۆت ئاشکرا نەکرد، بەڵکو ئەو باوکەم کە لە ئاسمانە. منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت. کلیلەکانی شانشینی ئاسمانت دەدەمێ، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی دایبخەیت، لە ئاسماندا داخراو دەبێت، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی بیکەیتەوە، لە ئاسماندا کراوە دەبێت.» ئینجا قوتابییەکانی ڕاسپارد کە بە کەس نەڵێن ئەو مەسیحەکەیە.
مەتا 5:16-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه قوتابییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ر، له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!” ئینجا تێگه‌یشتن كه ئه‌و له هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه، به‌ڵكو له فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان. كه ئیشۆع هاته ناوچه‌ی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس، له قوتابییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا خه‌ڵک ده‌ڵێن منی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كێیم؟” وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له پێغه‌مبه‌ران”. پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه ده‌ڵێن من كێم؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه له ئاسماناندایه. منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت. كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له ئاسمانان‌دا گرێ‌دراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه، له ئاسمانان‌دا كراوه ده‌بێت”. ئینجا به قوتابییه‌كانی ڕاسپارد به كه‌س نه‌ڵێن كه ئه‌و مه‌سیحه‌كه‌یه.