مەتا 5:16-11
مەتا 5:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه قوتابییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ر، له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!”
مەتا 5:16-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک قوتابییەکان گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بینییان لەبیریان چووە لەگەڵ خۆیان نان ببەن. عیسا پێی فەرموون: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن.» لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کرد و گوتیان: «ئەوە بۆیە وا دەڵێت، چونکە نانمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە.» عیسا زانی و پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نییە؟ ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟ نایەتە بیرتان پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ یان حەوت نانەکەی چوار هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ چۆن تێناگەن من باسی نانم بۆ نەکردن؟ ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن!»