مەتا 15:15-20
مەتا 15:15-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “ئه‌م په‌نده‌مان بۆ ڕاڤه بكه”. ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟ نازانن هه‌رچی ده‌چێته نێو ده‌م ده‌ڕواته نێو سک، دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن. ئه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات”.
مەتا 15:15-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.» عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.»