مەتا 10:15-14
مەتا 10:15-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات”. ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت. لێیانگه‌ڕێن، ئه‌وانه كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه”.
مەتا 10:15-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.» ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟» وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.»