مەتا 1:15-39
مەتا 1:15-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!» ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾ بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی: «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾» عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.» ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟» وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.» پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.» عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.» عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.» بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!» وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.» ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە. ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان.
مەتا 1:15-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان له یروشلایمه‌وه هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟” ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “بۆچی ئێوه‌ش له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان ڕاسپارده‌ی خودا ده‌شكێنن؟ چونكه خودا ڕایسپاردووه و فه‌رموویه‌تی: {ڕێز له باوک و دایكت بگره، ئه‌وه‌ی جنێو به باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} . به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه، با ڕێز له باوكی یان دایكی نه‌گرێت. جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان وشه‌ی خودا پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه! ئه‌ی ڕووپامایان! سه‌باره‌ت به ئێوه ئێشه‌عیا پێشبینی باشی كردووه و ده‌ڵێت: {ئه‌م گه‌له به ده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه، به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت، به‌ڵام دڵیان لێم دووره. به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، فێركردنێک فێرده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه} ”. ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات”. ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت. لێیانگه‌ڕێن، ئه‌وانه كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “ئه‌م په‌نده‌مان بۆ ڕاڤه بكه”. ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟ نازانن هه‌رچی ده‌چێته نێو ده‌م ده‌ڕواته نێو سک، دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن. ئه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات”. ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”. به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”. جا ژنه‌كه هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، یارمه‌تیم بده!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێ بدرێت بۆ سه‌گ”. ژنه‌كه وتی: “ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش ئه‌و له‌ته‌نانه ده‌خوات كه له خوانی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێت!”. ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “خانم، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت”. له‌و كاته‌وه كچه‌كه‌ی چاكبووه‌وه. ئینجا ئیشۆع له‌وێ ڕۆیشت و هاته لای ده‌ریای گلیلا، چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ دانیشت. ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه سه‌رسام بوون كه بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد. به‌ڵام ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و فه‌رمووی: “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. ناشمه‌وێت به برسیێتی بیاننێرمه‌وه، نه‌وه‌ک له ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن” قوتابییه‌كانی پێیان وت: “له‌م چۆڵه‌وانییه ئه‌و نانه زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م كۆمه‌ڵانه؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆڵه”. جا فه‌رمانی دا كۆمه‌ڵانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و له‌تیكردن و دایه قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌نانیان كۆكرده‌وه. نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ. ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و سواری كه‌شتی بوو و هاته سنووری مه‌گه‌دان.