لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:15-11

مەتا 1:15-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!» ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾ بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی: «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾» عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.»

هاوبەشی بکە
مەتا 15 بخوێنەوە

مەتا 1:15-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان له‌ یروشلایمه‌وه‌ هاتنه‌ لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟” ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “بۆچی ئێوه‌ش‌ له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان ڕاسپارده‌ی خودا ده‌شكێنن؟ چونكه‌ خودا ڕایسپاردووه‌ و فه‌رموویه‌تی: {ڕێز له‌ باوک و دایكت بگره‌، ئه‌وه‌ی جنێو به‌ باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} . به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به‌ باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له‌ منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه‌، با ڕێز له‌ باوكی یان دایكی نه‌گرێت. جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان وشه‌ی خودا پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌! ئه‌ی ڕووپامایان! سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێشه‌عیا پێشبینی باشی كردووه‌ و ده‌ڵێت: {ئه‌م گه‌له‌ به‌ ده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه‌، به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت، به‌ڵام دڵیان لێم دووره‌. به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، فێركردنێک فێرده‌كه‌ن كه‌ ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه‌} ”. ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگكرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات”.