مەتا 40:13-43
مەتا 40:13-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک زیوانه‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه و به ئاگر ده‌سووتێندرێ، له پایانی جیهانیشدا وا ده‌بێت. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، هه‌موو كۆسپه‌كان و به‌دكاران له پاشایه‌تیییه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه و فڕێیان ده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان. ئه‌وسا خوداناسان له پاشایه‌تیی باوكیاندا وه‌ک خۆر ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت!
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوەمەتا 40:13-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. کوڕی مرۆڤ فریشتەکانی دەنێرێت و هەموو هۆکارێکی گوناه و خراپەکاران لە شانشینییەکەی کۆدەکەنەوە و فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت. ئەوسا ڕاستودروستان لە شانشینی باوکیاندا وەک ڕۆژ دەدرەوشێنەوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوە