مەتا 36:13-46
مەتا 36:13-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و هات بۆ ماڵ. قوتابییه‌كانی لێ هاتنه پێش و وتیان: “په‌ندی زیوانی نێو كێڵگه‌كه‌مان بۆ ڕاڤه بكه”. وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “تۆوده‌ری تۆوه چاكه‌كه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤه. كێڵگه‌كه‌ش جیهانه، تۆوه چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تین، زیوانه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی به‌دكاره‌كه‌ن، دوژمنه‌كه‌ش كه تۆوی كردن ئیبلیسه، دروێنه‌كه‌ش پایانی جیهانه، سه‌پانه‌كانیش فریشته‌كانن. وه‌ک زیوانه‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه و به ئاگر ده‌سووتێندرێ، له پایانی جیهانیشدا وا ده‌بێت. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، هه‌موو كۆسپه‌كان و به‌دكاران له پاشایه‌تیییه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه و فڕێیان ده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان. ئه‌وسا خوداناسان له پاشایه‌تیی باوكیاندا وه‌ک خۆر ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت! پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌نجینه‌یه‌ک ده‌چێت له كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه. یه‌كێک دۆزییه‌وه و شاردییه‌وه، له خۆشیان ده‌ڕوات و چیی هه‌یه ده‌یفرۆشێت و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێت. هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له بازرگانێک ده‌چێت به شوێن مرواریی نایابدا ده‌گه‌ڕا. كاتێ مروارییه‌كی گرانبه‌های بینی، چوو هه‌رچی هه‌یبوو فرۆشتی و مروارییه‌كه‌ی كڕی.
مەتا 36:13-46 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا خەڵکەکەی بەڕێکرد و گەڕایەوە بۆ ماڵ. قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «نموونەی زیزانی ناو کێڵگەکەمان بۆ لێکبدەوە.» وەڵامی دایەوە: «ئەوەی تۆوە چاکەکەی چاند، کوڕی مرۆڤە. کێڵگەکەش جیهانە، تۆوە چاکەکەش ڕۆڵەکانی شانشینن، زیزانەکەش ڕۆڵەکانی شەیتانن، دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن. «هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. کوڕی مرۆڤ فریشتەکانی دەنێرێت و هەموو هۆکارێکی گوناه و خراپەکاران لە شانشینییەکەی کۆدەکەنەوە و فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت. ئەوسا ڕاستودروستان لە شانشینی باوکیاندا وەک ڕۆژ دەدرەوشێنەوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت! «شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە. کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە، ئینجا لە خۆشییان دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت. «هەروەها شانشینی ئاسمان لە بازرگانێک دەچێت کە بە شوێن مرواری نایابدا دەگەڕێت. کاتێک مروارییەکی گرانبەها دەدۆزێتەوە، دەچێت هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و مروارییەکەی پێ دەکڕێت.