مەتا 31:13-35
مەتا 31:13-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه و فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌نكه خه‌رته‌له وایه، كه یه‌كێک بیبات و له كێڵگه‌كه‌یدا بیچێنێ، كه بچووكترین تۆوه، به‌ڵام كاتێ گه‌شه ده‌كات، گه‌وره‌ترین ڕووه‌كه و ده‌بێته دره‌خت، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمانیش دێن و له‌سه‌ر لقه‌كانیدا هێلانه ده‌كه‌ن”. په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ فه‌رموون: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک بردی و خستییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”. ئیشۆع هه‌موو ئه‌مانه‌ی به په‌ند بۆ كۆمه‌ڵه‌كه فه‌رموو، به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: “ {به په‌ند زارم ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه شاراوه‌یه ده‌ریده‌بڕم} ”.
مەتا 31:13-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان وەک دەنکە خەرتەلەیەک وایە، کە یەکێک بیهێنێت و لە کێڵگەکەیدا بیچێنێ، هەرچەندە لە هەموو تۆوەکانی دیکە بچووکترە، بەڵام کاتێک گەشە دەکات، ڕووەکێکی گەورەی لێ دەردەچێت و دەبێتە درەخت، تەنانەت باڵندەی ئاسمانیش دێن و لەسەر لقەکانی هێلانە دەکەن.» نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.» عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.﴾