مەتا 24:13-35
مەتا 24:13-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان لە مرۆڤێک دەچێت، تۆوی چاک لە کێڵگەکەی بچێنێت. بەڵام کاتێک خەڵک لە خەودا بوون، دوژمنەکەی هات و لەناو گەنمەکەدا زیزانی چاند و ڕۆیشت. کاتێک گەنمەکە ڕوا و گوڵی دەرکرد، زیزانەکەش دەرکەوت. «کۆیلەی خاوەن ماڵ هاتن و پێیان گوت: ”گەورەم، مەگەر لە کێڵگەکەتدا تۆوی چاکت نەوەشاند، ئیتر ئەم زیزانە لەکوێوە هات؟“ «ئەویش وەڵامی دانەوە: ”دوژمن ئەمەی کردووە.“ کۆیلەکانیش پێیان گوت: ”دەتەوێ بچین زیزانەکان بژار بکەین؟“» گوتی: «”نەخێر، نەوەک لەگەڵ بژارکردنی زیزان، گەنمیش هەڵبکێشن. هەتا کاتی دروێنە لێگەڕێن با بەیەکەوە پێبگەن، جا لە کاتی دروێنەدا بە سەپانەکان دەڵێم، یەکەم جار زیزانەکە بژار بکەن و بیانکەنە مەڵۆ بۆ ئەوەی بسووتێنرێن، بەڵام گەنمەکە لە ئەمبارەکەم کۆبکەنەوە.“» نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان وەک دەنکە خەرتەلەیەک وایە، کە یەکێک بیهێنێت و لە کێڵگەکەیدا بیچێنێ، هەرچەندە لە هەموو تۆوەکانی دیکە بچووکترە، بەڵام کاتێک گەشە دەکات، ڕووەکێکی گەورەی لێ دەردەچێت و دەبێتە درەخت، تەنانەت باڵندەی ئاسمانیش دێن و لەسەر لقەکانی هێلانە دەکەن.» نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.» عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.﴾
مەتا 24:13-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له مرۆڤێک ده‌چێت، تۆوی چاک له كێڵگه‌كه‌ی بچێنێت. به‌ڵام كاتێ خه‌ڵک نووستبوون، دوژمنه‌كه‌ی هات و له‌نێو گه‌نمه‌كه‌دا زیوانی چاند و ڕۆیشت. كاتێ ڕوه‌كه‌كه ڕوا و به‌ری گرت، زیوانه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت. كۆیله‌ی خاوه‌ن ماڵ هاتن و پێیان وت: گه‌وره‌م، ئایا له كێڵگه‌كه‌تدا تۆوی چاكت تۆ‌و نه‌كرد؟ ئیتر ئه‌م زیوانه له‌كوێوه هات؟ ئه‌ویش پێی وتن: دوژمن ئه‌مه‌ی كردووه. كۆیله‌كانیش پێیان وت: ده‌ته‌وێ بچین كۆیان بكه‌ینه‌وه؟ وتی: نه‌خێر! نه‌وه‌ک له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی زیوان، گه‌نمیش هه‌ڵبكێشن. تاكو كاتی دروێنه لێگه‌ڕێن با به‌یه‌كه‌وه پێبگه‌ن، جا له كاتی دروێنه‌دا به سه‌پانه‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌مجار زیوانه‌كه كۆبكه‌نه‌وه و به‌كۆمه‌ڵ بیانبه‌ستنه‌وه تاكو بسووتێندرێن، به‌ڵام گه‌نمه‌كه له عه‌مباره‌كه‌م كۆبكه‌نه‌وه”. په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه و فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌نكه خه‌رته‌له وایه، كه یه‌كێک بیبات و له كێڵگه‌كه‌یدا بیچێنێ، كه بچووكترین تۆوه، به‌ڵام كاتێ گه‌شه ده‌كات، گه‌وره‌ترین ڕووه‌كه و ده‌بێته دره‌خت، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمانیش دێن و له‌سه‌ر لقه‌كانیدا هێلانه ده‌كه‌ن”. په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ فه‌رموون: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک بردی و خستییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”. ئیشۆع هه‌موو ئه‌مانه‌ی به په‌ند بۆ كۆمه‌ڵه‌كه فه‌رموو، به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: “ {به په‌ند زارم ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه شاراوه‌یه ده‌ریده‌بڕم} ”.