مەتا 10:13-15
مەتا 10:13-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كان هاتنه پێشه‌وه و پێیان وت: “بۆچی به په‌ند فه‌رمووده‌یان بۆ ده‌كه‌یت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “چونكه به ئێوه دراوه نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه. وه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت و بۆی زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. بۆیه به په‌ند قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م چونكه سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن، به‌ڵام نابیستن و تێناگه‌ن. پێشبینییه‌كه‌ی ئێشه‌عیا له‌واندا هاته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه، گوێیان گران بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن وبه گوێیان ببیستن، به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} .
مەتا 10:13-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکان هاتن و لێیان پرسی: «بۆچی بە نموونە قسەیان بۆ دەکەیت؟» وەڵامی دانەوە: «لەبەر ئەوەی بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن، بەڵام بەوان نەدراوە، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت و لێی دەڕژێ، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. لەبەر ئەوە بە نموونە قسەیان بۆ دەکەم: «چونکە سەیر دەکەن، بەڵام نابینن، گوێ دەگرن، بەڵام نابیستن و تێناگەن. پێشبینییەکەی ئیشایا لەواندا هاتە دی، کە دەفەرموێ: ﴿ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن، چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن، بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.﴾