مەتا 32:10-39
مەتا 32:10-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، دانی پیاده‌نێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پێش خه‌ڵک نكۆڵیم لێبكات، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، نكۆڵی لێده‌كه‌م. وا مه‌زانن كه هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی. نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر! چونكه من هاتووم بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوڕ له باوكی وكچ له دایكی وبووک له خه‌سووی. دوژمنی مرۆڤیش خانه‌واده‌كه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه.
مەتا 32:10-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم. «وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر! چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی «﴿کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی، دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.﴾ «ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت.