مەتا 26:10-31
مەتا 26:10-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاراوه نییه ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پێتانی ده‌ڵێم، له ڕووناكی بیڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ی به چرپه ده‌یبیستن، له سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن. له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه بترسن كه ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت. ئایا دوو چۆله‌كه به فلسێک نافرۆشرێت؟ كه‌چی هیچ یه‌كێكیان به‌بێ باوكتان ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام ئێوه ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌رتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه له زۆر چۆله‌كه باشترن!.
مەتا 26:10-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.