لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 2:10-8

مەتا 2:10-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌مانه‌ش ناوی دوازده‌ په‌یامبه‌ره‌كه‌یه‌: یه‌كه‌مین، شیمعون كه‌ به‌ په‌تڕۆس ناوده‌برا و ئه‌ندراوسی برای، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به‌ ته‌دده‌ی، شیمعونی قنانیا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ ئیشۆعی به‌ده‌سته‌وه‌دا. ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه‌ شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ بڕۆنه‌ لای كاوڕه‌ ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده‌ بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه‌. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه‌، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه‌، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه‌، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه‌، به‌خۆڕاییش بیده‌ن.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە