لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 16:1-25

مەتا 16:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

یاقوو باوكی یۆسپی مێردی مه‌ریه‌مه‌، وا ئیشۆعی لێبوو، كه‌ به‌ مه‌سیح ناوده‌بردرێت. هه‌موو نه‌وه‌كان له‌ ئه‌وڕاهه‌مه‌‌وه‌ تا داوید چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ داویده‌وه‌ تا ڕاپێچانه‌كه‌ بۆ باڤل چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ ڕاپێچانه‌كه‌شه‌وه‌ بۆ باڤل تا مه‌سیح چوارده‌ نه‌وه‌ن. له‌دایكبوونی ئیشۆعی مه‌سیحیش به‌م شێوه‌یه‌ بوو: كاتێ مه‌ریه‌می دایكی بۆ یۆسپ ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، بینرا له‌ ڕووحی پارساوه‌ سكی هه‌یه‌. یۆسپی ده‌زگیرانیشی پیاوێكی خوداناس بوو، نه‌یویست ئاشكرای بكات، ویستی به‌ نهێنی وازی لێبهێنێت. كاتێ بیری له‌مه‌‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ له‌ ڕووحی پارسا‌وه‌یه‌. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته‌ دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه‌ دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به‌ عیممانوئێل ناو ده‌برێت} . واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه‌. كاتێ یۆسپ له‌ خه‌و هه‌ستا، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدابوو ئه‌نجامی دا و ژنه‌كه‌ی هێنا‌. له‌گه‌ڵی جووت نه‌بوو تا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، ئینجا ناوی لێنا ئیشۆع.

هاوبەشی بکە
مەتا 1 بخوێنەوە

مەتا 16:1-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت. بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن. لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت. کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.» ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت. کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

هاوبەشی بکە
مەتا 1 بخوێنەوە