مەتا 12:1-17
مەتا 12:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ڕاپێچانه‌كه بۆ باڤل، یوكه‌نیا باوكی شلتئیل بوو، شلتئیل باوكی زورباول بوو، زورباول باوكی ئه‌وییود بوو، ئه‌وییود باوكی ئیلیاقیم بوو، ئیلیاقیم باوكی عازوڕ بوو، عازوڕ باوكی زادوق بوو، زادوق باوكی ئاخین بوو، ئاخین باوكی ئیلییود بوو، ئیلییود باوكی ئیلیعازهڕ بوو، ئیلیعازهڕ باوكی ماته‌ن بوو، ماته‌ن باوكی یاقوو بوو، یاقوو باوكی یۆسپی مێردی مه‌ریه‌مه، وا ئیشۆعی لێ‌بوو، كه به مه‌سیح ناوده‌بردرێت. هه‌موو نه‌وه‌كان له ئه‌وڕاهه‌مه‌وه تا داوید چوارده نه‌وه‌ن، له داویده‌وه تا ڕاپێچانه‌كه بۆ باڤل چوارده نه‌وه‌ن، له ڕاپێچانه‌كه‌شه‌وه بۆ باڤل تا مه‌سیح چوارده نه‌وه‌ن.
مەتا 12:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو، شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو، زروبابل باوکی ئەبیهود بوو، ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو، ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو، ئازور باوکی سادۆق بوو، سادۆق باوکی ئەکیم بوو، ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو، ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو، ئەلعازار باوکی مەتان بوو، مەتان باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێ‌بوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت. بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.