لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:1-23

مەتا 1:1-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم: ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو، یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو، پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، حەسرۆن باوکی ڕام بوو، ڕام باوکی عەمیناداب بوو، عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو، سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو، بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو، عوبێد باوکی یەسا بوو، یەسا باوکی داودی پاشا بوو. داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا بوو، سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو، ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو، ئەبیا باوکی ئاسا بوو، ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو، یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو، یەهۆرام باوکی عوزیا بوو، عوزیا باوکی یۆتام بوو، یۆتام باوکی ئاحاز بوو، ئاحاز باوکی حەزقیا بوو، حەزقیا باوکی مەنەشە بوو، مەنەشە باوکی ئامۆن بوو، ئامۆن باوکی یۆشیا بوو، یۆشیا باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل. لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو، شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو، زروبابل باوکی ئەبیهود بوو، ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو، ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو، ئازور باوکی سادۆق بوو، سادۆق باوکی ئەکیم بوو، ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو، ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو، ئەلعازار باوکی مەتان بوو، مەتان باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت. بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن. لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت. کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.» ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 1 بخوێنەوە

مەتا 1:1-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌مه‌ په‌رتووكی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیشۆعی مه‌سیح، ڕۆڵه‌ی داوید، ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌: ئه‌وڕاهه‌م باوكی ئسخه‌ق بوو، ئسخه‌ق باوكی یاقوو بوو، یاقوو باوكی ئيهوودا و برایانی بوو، ئيهوودا باوكی په‌ڕه‌س و زه‌ڕه‌خ بوو له‌ تامه‌ر، په‌ڕه‌س باوكی خسڕون بوو، خسڕون باوكی ئاڕه‌م بوو، ئاڕه‌م باوكی عه‌میناده‌و بوو، عه‌میناده‌و باوكی نخشون بوو، نخشون باوكی سه‌لمون بوو، سه‌لمون باوكی باعه‌ز بوو له‌ ڕاخه‌و، باعه‌ز باوكی عوبید بوو له‌ ڕعووت، عوبید باوكی ئیشه‌ی بوو، ئیشه‌ی باوكی داویدی پاشا بوو. داوید باوكی شلیمون بوو له‌و ژنه‌ی هی ئوورییا بوو، شلیمون باوكی ڕخێوعه‌م بوو، ڕخێوعه‌م باوكی ئه‌وییا بوو، ئه‌وییا باوكی ئاسا بوو، ئاسا باوكی یه‌هوشاپه‌ت بوو، یه‌هوشاپه‌ت باوكی یووڕه‌م بوو، یووڕه‌م باوكی عوزییا بوو، عوزییا باوكی یووته‌م بوو، یووته‌م باوكی ئاخه‌ز بوو، ئاخه‌ز باوكی خیزه‌قیا بوو، خیزه‌قیا باوكی مینه‌شێ بوو، مینه‌شێ باوكی ئامون بوو، ئامون باوكی یووشیا بوو، یووشیا باوكی یوكه‌نیا و براكانی بوو، له‌ كاتی ڕاپێچانه‌كه‌دا بۆ باڤل. دوای ڕاپێچانه‌كه‌ بۆ باڤل، یوكه‌نیا باوكی شلتئیل بوو، شلتئیل باوكی زورباول بوو، زورباول باوكی ئه‌وییود بوو، ئه‌وییود باوكی ئیلیاقیم بوو، ئیلیاقیم باوكی عازوڕ بوو، عازوڕ باوكی زادوق بوو، زادوق باوكی ئاخین بوو، ئاخین باوكی ئیلییود بوو، ئیلییود باوكی ئیلیعازه‌ڕ بوو، ئیلیعازه‌ڕ باوكی ماته‌ن بوو، ماته‌ن باوكی یاقوو بوو، یاقوو باوكی یۆسپی مێردی مه‌ریه‌مه‌، وا ئیشۆعی لێبوو، كه‌ به‌ مه‌سیح ناوده‌بردرێت. هه‌موو نه‌وه‌كان له‌ ئه‌وڕاهه‌مه‌‌وه‌ تا داوید چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ داویده‌وه‌ تا ڕاپێچانه‌كه‌ بۆ باڤل چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ ڕاپێچانه‌كه‌شه‌وه‌ بۆ باڤل تا مه‌سیح چوارده‌ نه‌وه‌ن. له‌دایكبوونی ئیشۆعی مه‌سیحیش به‌م شێوه‌یه‌ بوو: كاتێ مه‌ریه‌می دایكی بۆ یۆسپ ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، بینرا له‌ ڕووحی پارساوه‌ سكی هه‌یه‌. یۆسپی ده‌زگیرانیشی پیاوێكی خوداناس بوو، نه‌یویست ئاشكرای بكات، ویستی به‌ نهێنی وازی لێبهێنێت. كاتێ بیری له‌مه‌‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ له‌ ڕووحی پارسا‌وه‌یه‌. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته‌ دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه‌ دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به‌ عیممانوئێل ناو ده‌برێت} . واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه‌.