لۆقا 43:9-62
لۆقا 43:9-62 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو له مه‌زنایه‌تیی خودا سه‌رسام بوون. كاتێ هه‌موو سه‌رسام مابوون له هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع كردی، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “با ئه‌م وته‌یه بچێته گوێتانه‌وه: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م فه‌رمووده‌یه تێنه‌گه‌یشتن، لێیان شاردرابووه‌وه تاكو حاڵی نه‌بن، ترسان ده‌رباه‌ری ئه‌م فه‌ردمووده‌یه پرسیشی لێ بكه‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌ک له‌نێوانیان په‌یدا بوو، كامیان مه‌زنتره؟ ئیشۆع به ئه‌ندێشه‌یانی زانی، منداڵێكی هێنا و له‌لای خۆی ڕایگرت، پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه ئه‌م منداڵه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه، ئه‌وه‌ش من په‌سه‌ند بكات، ئاوا ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه ناردوومی. چونكه بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنتره”. یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ڕابی، یه‌كێكمان بینی به ناوی تۆوه شه‌یتانی ده‌رده‌كرد، نه‌مانهێشت چونكه له‌گه‌ڵمان دوات ناكه‌وێت”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “قه‌ده‌غه‌ی لێ مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی دژمان نه‌بێت، له‌گه‌ڵمانه”. كه ڕۆژانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نزیكبووه‌وه، ڕووی خۆی چه‌سپاند تا به‌ره‌و یروشلایم بڕوات. په‌یامبه‌ری له‌پێش خۆی نارد، ئه‌وانیش ڕۆیشتن و چوونه گوندێكی شمرنیه‌كان تاكو شوێنی بۆ ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام پێشوازییان لێ نه‌كرد، چونكه به‌ره‌و یروشلایم ده‌چوو. كاتێ یاقوو و یوخه‌ننه‌نی قوتابییانی ئه‌وه‌یان بینی، وتیان: “په‌روه‌ردگار، ده‌ته‌وێ داوا بكه‌ین له ئاسمانه‌وه ئاگر بێته خواره‌وه و له‌ناویان ببات، وه‌كو ئیلییا وای كرد؟” ئاوڕی دایه‌وه و سه‌رزه‌نشتی كردن و فه‌رمووی: “ئێوه نازانن له چ ڕووحێكن!”. چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌هاتووه تاكو گیانی خه‌ڵكی له‌ناوببات، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات” ئینجا چوونه گوندێكی دیكه. كاتێ به ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن، یه‌كێک پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕێوی كونی هه‌یه و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ جێیه‌كی نییه سه‌ری لێ دابنێت”. به یه‌كێكی دیكه‌ی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. ئه‌مه‌یان وتی: “گه‌وره‌م، ڕێگام بده یه‌كه‌مجار بچم باوكم بنێژم”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “با مردووان مردووه‌كانیان بنێژن، به‌ڵام تۆ بڕۆ بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودا بكه”. یه‌كێكی دیكه‌ش وتی: “گه‌وره‌م، دوات ده‌كه‌وم، به‌ڵام جارێ لێم گه‌ڕێ با ماڵئاوایی له خانه‌واده‌كه‌م بكه‌م”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌سێک ده‌ست له‌سه‌ر گاسن دابنێت و ئاوڕ له دواوه بداته‌وه، به‌كه‌ڵكی پاشایه‌تیی خودا نایه‌ت”.
لۆقا 43:9-62 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەموو لە گەورەیی خودا سەرسام بوون. کاتێک هەمووان لە تەواوی کارەکانی عیسا سەرسام ببوون، عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن: کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک.» بەڵام لەم قسەیە تێنەگەیشتن، لێیان شاردرابووەوە تاکو حاڵی نەبن، ترسان لەبارەی ئەم قسەیە پرسیاریشی لێ بکەن. دەمەقاڵەیەک لەنێوان قوتابییەکاندا دروست بوو لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. عیسا بە نیازی دڵیانی زانی، منداڵێکی هێنا و لەلای خۆی ڕایگرت، پێی فەرموون: «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لەم منداڵە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، ئەوا پێشوازی لەوە دەکات کە ناردوومی، چونکە بچووکترینی هەمووتان پایەبەرزترە.» یۆحەنا گوتی: «گەورەم، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ڕێمان لێ گرت، چونکە لەگەڵمان دوات ناکەوێت.» عیساش پێی فەرموون: «ڕێی لێ مەگرن، چونکە ئەوەی دژتان نییە لەگەڵتانە.» کە ڕۆژانی بەرزکردنەوەی عیسا نزیک بووەوە، پێداگری کرد لەسەر ڕۆیشتنی بۆ ئۆرشەلیم. نێردراوی لەپێش خۆی نارد، ئەوانیش ڕۆیشتن و چوونە گوندێکی سامیرەییەکان تاکو شوێنی بۆ ئامادە بکەن، بەڵام پێشوازییان لێ نەکرد، چونکە بەرەو ئۆرشەلیم دەچوو. کاتێک یاقوب و یۆحەنای قوتابییانی عیسا ئەمەیان بینی، گوتیان: «گەورەم، دەتەوێ داوا بکەین لە ئاسمانەوە ئاگر بێتە خوارەوە و لەناویان ببات؟» بەڵام عیسا ئاوڕی دایەوە و سەرزەنشتی کردن. ئینجا چوونە گوندێکی دیکە. کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیشتن، یەکێک پێی گوت: «بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» بە یەکێکی دیکەی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەمەیان گوتی: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» عیساش پێی فەرموو: «واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن، بەڵام تۆ بڕۆ مزگێنی پاشایەتی خودا بدە.» یەکێکی دیکە گوتی: «گەورەم، دوات دەکەوم، بەڵام جارێ لێمگەڕێ با ماڵئاوایی لە خانەوادەکەم بکەم.» عیساش پێی فەرموو: «هەرکەسێک دەست لەسەر گاسن دابنێت و ئاوڕ لە دواوە بداتەوە، بەکەڵکی شانشینی خودا نایەت.»