لۆقا 37:9-42
لۆقا 37:9-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ به‌یانی، كه له چیاكه هاتنه خواره‌وه، كۆمه‌ڵێكی زۆر تووشی بوون. له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌دا پیاوێک هاواری كرد: “ڕابی، لێت ده‌پاڕێمه‌وه ته‌ماشای كوڕه‌كه‌م بكه، چونكه تاقه كوڕمه. ڕووحێک ده‌یبات و له‌ناكاو هاوار ده‌كات، خووگرتی ده‌كات و كهف ده‌كات، به زه‌حمه‌ت وازی لێ ده‌هێنێت و برینداری ده‌كات. له قوتابییه‌كانت پاڕامه‌وه تاكو ده‌ریبكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم و به‌رگه‌تان بگرم؟ كوڕه‌كه‌ت بهێنه ئێره!”. كاتێ كوڕه‌كه ده‌هات، شه‌یتانه‌كه ڕایته‌كاند و خووگرتی كرد، ئیشۆعیش له ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و كوڕه‌كه‌ی چاككرده‌وه، ڕاده‌ستی باوكی كرد.
لۆقا 37:9-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی، کە لە کێوەکە هاتنە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر بەرەوپیریان هاتن. لەنێو خەڵکەکەدا پیاوێک هاواری کرد: «مامۆستا، لێت دەپاڕێمەوە تەماشای کوڕەکەم بکە، چونکە تاقە کوڕمە. ڕۆحی پیس دەستی لێ دەوەشێنێت، کوڕەکەشم لەناکاو هاوار دەکات و فێی لێ دێت و دەمی کەف دەکات، بە زەحمەت وازی لێ دەهێنێت و شلوکوتی دەکات. لە قوتابییەکانت پاڕامەوە تاکو دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم و بەرگەتان بگرم؟ کوڕەکەت بهێنە ئێرە.» کاتێک کوڕەکە دەهات، ڕۆحە پیسەکە ڕایتەکاند و فێی لێ هێنا، عیساش لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و کوڕەکەی چاککردەوە، دایەوە دەست باوکی.