لۆقا 24:9-31
لۆقا 24:9-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێناوی من خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری ده‌كات. چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت یان له ده‌ستی بدات؟ چونكه ئه‌وه‌ی شه‌رمی به من و به وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش شه‌رمی پێی ده‌بێت، كاتێ به شكۆی خۆی و باوک و فریشته پارسا‌كانه‌وه دێته‌وه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره ڕاوه‌ستاون مه‌رگ ناچێژن تاكو پاشایه‌تیی خودا ده‌بینن”. نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م فه‌رموودانه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقووی برد و سه‌ركه‌وته سه‌ر چیایه‌ک تاكو نوێژ بكات. كاتێ نوێژی ده‌كرد، شێوه‌ی ڕووخساری گۆڕا و جله‌كانی سپی بریسكه‌دار هه‌ڵگه‌ڕان. دوو پیاویش له‌گه‌ڵی ده‌دووان، مووشێ و ئیلییا بوون. به شكۆوه ده‌ركه‌وتن و له‌باره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌ی كه خه‌ریكبوو له یروشلایم ته‌واوی بكات قسه‌یان كرد.
لۆقا 24:9-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆی ڕزگار بکات دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لە پێناوی من ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری دەکات. چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە، بەڵام خۆی بدۆڕێنێت یان خۆی لە دەست بدات؟ ئەوەی شەرمی بە من و بە وتەکانم بێت، کوڕی مرۆڤیش شەرمی پێی دەبێت، کاتێک بە شکۆمەندی خۆی و باوک و فریشتە پیرۆزەکانەوە دێتەوە. «بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن.» نزیکەی هەشت ڕۆژ لەدوای ئەم وتانە، عیسا پەترۆس و یۆحەنا و یاقوبی برد و سەرکەوتە سەر چیایەک تاکو نوێژ بکات. کاتێک نوێژی دەکرد، ڕوخساری گۆڕا و جلەکانی سپی بریسکەدار هەڵگەڕان. دوو پیاویش لەگەڵی دەدوان، مو‌سا و ئەلیاس بوون. بە شکۆوە دەرکەوتن و لەبارەی ڕووداوی بەجێهێشتنی جیهان کە دەبووایە بەم نزیکانە لە ئۆرشەلیم بێتە دی، گفتوگۆیان کرد.