لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:9-9

لۆقا 1:9-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، هێز و دەسەڵاتی پێدان بۆ دەرکردنی هەموو ڕۆحە پیسەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان، ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن و نەخۆش چاک بکەنەوە. پێی فەرموون: «بۆ ڕێگا هیچ هەڵمەگرن، نە گۆچان و نە توورەکە، نە نان و نە پارە، کەسیش کراسی زیادەی پێ نەبێت. چوونە هەر ماڵێک لەوێ بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی ئەوێ بەجێدەهێڵن. ئەگەر خەڵکەکەی پێشوازییان لێ نەکردن، لە شارۆچکەکەیان بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.» جا بەڕێکەوتن و بە گوندەکاندا دەگەڕان، مزگێنییان دەدا و لە هەموو لایەک خەڵکیان چاک دەکردەوە. هێرۆدسی ئەنتیپاس کە فەرمانڕەوای جەلیل بوو، هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە ڕوویدەدا و سەری سوڕما، چونکە هەندێک دەیانگوت: «یەحیا لەناو مردووان هەستاوەتەوە.» هەندێکی دیکەش دەیانگوت: «ئەلیاس دەرکەوتووە.» کەسانی دیکەش: «یەکێک لە پێغەمبەرانی کۆن زیندووبووەتەوە.» هێرۆدسیش گوتی: «خۆم سەری یەحیام لێکردەوە، ئەی ئەمە کێیە شتی وای لێ دەبیستم؟» لەبەر ئەوە هەوڵی دەدا بیبینێت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 9 بخوێنەوە

لۆقا 1:9-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوازده‌كه‌‌ی بانگكرد، هێز و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر هه‌موو شه‌یتانه‌كان و نه‌خۆشییه‌كان، بۆ چاكبوونه‌وه‌، ناردنی تاكو موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌ن و نه‌خۆش چاكبكه‌نه‌وه‌. پێی فه‌رموون: “بۆ ڕێگا هیچ هه‌ڵمه‌گرن، نه‌ گۆچان و نه‌ توره‌گه‌، نه‌ نان و نه‌ زیو، كه‌سیش دوو كراسی نه‌بێت. چوونه‌ هه‌ر ماڵێک له‌وێ بمێننه‌وه‌ و له‌وێوه‌ ده‌رچن. هه‌ر كه‌سێک په‌سه‌ندتان نه‌كات، له‌و شاره‌ ده‌رچن و تۆزی پێشتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان”. كاتێ ده‌رچوون و به‌ گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕان، موژده‌یان ده‌دا و له‌ هه‌موو لایه‌ک خه‌ڵكیان چاكده‌كرده‌وه‌. هیڕوودسی تیترارک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بیسته‌وه‌ كه‌ ڕوویده‌دا و سه‌ری سوڕما، چونكه‌ هه‌ندێک ده‌یانووت: “یوخه‌ننه‌ن له‌نێو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌”. هه‌ندێكیش ده‌یانووت: “ئیلییا ده‌ركه‌وتووه‌”. كه‌سانی دیكه‌ش: “یه‌كێک له‌ پێغه‌مبه‌رانی كۆنه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌”. هیڕوودسیش وتی: “خۆم سه‌ری یوخه‌ننه‌نم لێكرده‌وه‌، ئه‌ی ئه‌مه‌ كێیه‌ شتی وا ده‌رباه‌ری ده‌بیستم؟” بۆیه‌ هه‌وڵی ده‌دا بیبینێت.