لۆقا 9:8-17
لۆقا 9:8-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی پرسیان لێ كرد: “واتای ئه‌و په‌نده چیه؟” ئه‌ویش فه‌رمووی: “به ئێوه دراوه نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه به په‌نده، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن. ئه‌مه په‌ندكه‌یه: تۆوه‌كه وشه‌ی خودایه. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر ڕێگاكه ئه‌وانه‌ن كه گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و وشه‌كه له دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ک باوه‌ڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئه‌وانه‌ش كه كه‌وتنه سه‌ر به‌رده‌كه، ئه‌وانه‌ن كه وشه‌كه به خۆشییه‌وه وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یبیستن، به خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن. ئه‌وه‌ش كه له زه‌وییه چاكه‌كه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه به دڵێكی چاک و باشه‌وه وشه‌كه ده‌بیستن و به خۆڕاگرییه‌وه ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن. كه‌س چرا هه‌ڵناكات و به ته‌شت دایپۆشێت، یان له ژێر نوێنی دابنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادانی داده‌نێت، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن. چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و ده‌رنه‌كه‌وێت.
لۆقا 9:8-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «﴿سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.﴾ «ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیان‌دا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. «کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت.