لۆقا 40:8-42
لۆقا 40:8-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع گه‌ڕایه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه پێشوازییان لێ‌كرد، چونكه هه‌موو چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. پیاوێک ناوی یایرۆس بوو پێشه‌وای كه‌نیشت بوو، هات و له‌به‌رپێی ئیشۆعدا كه‌وت، له‌به‌ری پاڕایه‌وه تاكو بچێته ماڵه‌كه‌ی، چونكه تاقه كچه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی دوازده ساڵان بوو له سه‌ره‌مه‌رگدابوو. كاتێ ئیشۆع ده‌ڕۆیشت خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد.
هاوبەشی بکە
لۆقا 8 بخوێنەوەلۆقا 40:8-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد. پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی، چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو. کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری.
هاوبەشی بکە
لۆقا 8 بخوێنەوە