لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 16:8-25

لۆقا 16:8-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.» ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای. پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.» وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە. ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 8 بخوێنەوە

لۆقا 16:8-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌س چرا هه‌ڵناكات و به‌ ته‌شت دایپۆشێت، یان له‌ ژێر نوێنی دابنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادانی داده‌نێت، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕووناكییه‌كه‌ ببینن. چونكه‌ شاردراوه‌ نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت و ده‌رنه‌كه‌وێت. كه‌واته‌ ئاگاداربن چۆن گوێ ده‌گرن. چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه‌ نییه‌تی، ته‌نانه‌ت چی واده‌زانێت هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌”. ئینجا دایک و برایانی ئیشۆع هاتنه‌ لای، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ لای. پێی وترا: “دایک و برایانت له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ بتبینن”. وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “دایک و برایانم ئه‌وانه‌ن كه‌ گوێ له‌ وشه‌ی خودا ده‌گرن و كاری پێ ده‌كه‌ن”. ڕۆژێكیان ئیشۆع له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتیێک بوو، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه‌”. جا به‌ڕێ كه‌وتن. كاتێ ڕێیان ده‌كرد ئه‌و نووست. ڕه‌شه‌بایه‌كیش هه‌ڵیكرده‌ سه‌ر ده‌ریاكه‌، كه‌شتیه‌كه‌ پڕده‌بوو له‌ ئاو و كه‌وتنه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. جا هاتنه‌ لای، خه‌به‌ریان كرده‌وه‌ و وتیان: “ڕابی، ڕابی، وا له‌ناوده‌چین!”. ئه‌ویش هه‌ستا، له‌ ڕه‌شه‌با و شه‌پۆڵه‌كانی ڕاخوڕی، كۆتاییان هات و هێمن بوونه‌وه‌. ئینجا پێی فه‌رموون: “كوا باوه‌ڕتان؟” سه‌رسام بوون و ترسان، به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه‌ كێیه‌؟ فه‌رمان به‌ با و ئاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.